جارێک قەشەیەک لە لایەن پاپاوە ئەچێتە سنە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  588 مشاهده

جارێک قەشەیەک لە لایەن پاپاوە ئەچێتە سنە بۆ ئەوە گاورەکانی ئەوێ زیاتر فێری ئایینی گاوری بکا. ئەیەوێ کاغەزێک بنێرێتەوە بە پۆستە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام ڕێگای پۆستەخانە نازانێ، زۆر ئەگەڕێ نایدۆزێتەوە.

تووشی کوڕێکی جوانکەلە ئەبێ، پێی ئەڵێ: کوڕم تۆ ئەزانی پۆستەخانە لە کوێیە؟ ئەڵێ بەڵێ. ئەڵێ پیشانم بدە. کوڕە پێشی ئەکەوێ و ئەیبا پۆستەخانەی پیشان ئەدا، پاشان قەشە ئافەرینی ئەکا و پێی ئەڵێ کوڕم تۆ چ دینێکت هەیە؟ ئەڵێ قوربان من گاورم. ئەڵێ ئای چەنم پێ خۆش بوو کە گاوریت. ئیمشەو وەرە بۆ کەنیسە بە تەواوی فێری ئامۆژگاری ئایینی گاوریت ئەکەم و ڕێگای بەهەشتت پیشان ئەدەم. کوڕە وتی: «باوە بچوو وە ڕێگای خۆتەوە، تۆ ڕێگای پۆستەخانە نازانی. ئێستە ڕیگای بەهەشت لە کوێ ئەزانی؟ بچوو بچوو».