جارێک عیزەت بەگی حەمە ساڵح بەگ لە هەڵەبجە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  732 مشاهده

جارێک عیزەت بەگی حەمە ساڵح بەگ لە هەڵەبجە لە دەمەدەمی بەهارا تووشی شێخ محەمەدی شێخ حیسامەدین ئەبێ و پێی ئەڵێ: یا شێخ -بێ چاوی بی- لەبەرچاوم قەڵەو بوویتەوە. ئەویش ئەڵێ: «بەگم! ئێمەمانان ئەگەر قەڵەو بینەوە لە پاییزانا قەڵەو ئەبینەوە، هی وەکوو جەنابتان لە بەهارانا قەڵەو ئەبێتەوە».