لە کوردەواری پیرێژنان کە بە شەو منداڵان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  799 مشاهده

لە کوردەواری پیرێژنان کە بە شەو منداڵان ئەکەنە خەو، ئەم ڕستانەی خوارەوە بە دەوریانا ئەخوێنن و فوویەک ئەکەن بە دەوریانا، کە دەستی پێ ئەکەن ئەڵێن:

یا سەی سەروەر
یا خواجەی قەمەر
بەشقی سلێمان پێغەمبەر
دەمی مار و چزووی عەقرەب خەینە قەمەر
هەتا سبەینێ خۆری ئەکەوێتە سەر!