حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بەینی لەگەڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  602 مشاهده

حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بەینی لەگەڵ مفتی زەهاویدا زۆر خۆش ئەبێ. مفتی زەهاوی ناوی محەمەدە و کوڕی ئەحمەدە، «٩٨» ساڵ ژیا. حاجی مەلا عەبدوڵڵا ئەچێ بۆ زیارەتی دۆستی کۆنی، مفتی زەهاوی. لە دیوەخانی مفتیدا دائەنیشن و گەلێ لە عالمەکانی بەغدا لە دیوەخانەکەدا ئەبن. حاجی مەلا دێت بە تەعریفیدا و وەسفی ئەکا. مفتیش لەو لاوە دانیشتووە سەری داخستووە، ئەمجا حاجی مەلا باسی مەسائلی علمی ئەکا لەگەڵ تەعریفەکەی مفتیدا، بە مفتی زەهاوی ئەڵێن قوربان گوێت لە قسەکانی مەلا عەبدوڵڵایە؟ مفتیش ئەڵێ:

«من بۆ قسەکانی کاکە وڵا گوێم خێلە». ئەمە گوزارشتێکە تەنها مفتی زەهاوی وتوویەتی. خێلی بۆ چاوە. جاو کە خێل بوو شتێک بە دوو شت ئەبینێ ئەمیش ئەڵێ من بۆ قسەکانی حاجی مەلا ئەوەندە خۆشە بە لامەوە هەر قسەیەکی بە دوو قسە وەرئەگرم.