فەرەجوڵڵا بەگی ئەڵمانە ڕۆژێک لەگەڵ ئاغا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  871 مشاهده

فەرەجوڵڵا بەگی ئەڵمانە ڕۆژێک لەگەڵ ئاغا فەیزوڵڵای دەبیرولمەمالک ئەچن بۆ لای عەباس قولی سوڵتان. فەرەجوڵڵا بەگ ئەیەوێ دەبیرولمەمالک بە عەباس قولی سوڵتان بناسێنی ئەڵێ: «قوربان ئینە ئاغا و دەبیرولمەمالکا تەشریفش ئاوردەن خزمەت و سوڵتانی عەرزش هەن». عەباس قولی سوڵتانیش ئەڵێ: «فەرەجوڵڵا من ئی دەبیرولمەمالک مەبیرولمەمالکە مەزانۆ. وە مەزانۆ چێش مەواچێ؟ واچە ئا فەزێ ئامان».