پیرێژنێک لەو وڵاتی قەندیلە مانگایەکی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٥)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  709 مشاهده

پیرێژنێک لەو وڵاتی «قەندیل»ە مانگایەکی هەبوو، ساڵێک بەفرێکی زۆر باریبوو و قەندیلی داپۆشیبوو، هیچ ڕەشایی بەدەرەوە نەبوو، پیرێژنە لەبەر بێ ئالیکی بۆ مانگاکەی حاڵی شڕ بوو، جا ئەیوت: «خوڵایا بە سەدەقەی حومرێت بم کێوی قەندیلی بکەی بە کا و مانگا لۆکێم سەری ڕۆ تێکا، بەڵام بە خوڵای نایکەی بە قوربانت بم خوڵای».