شێخ حسێنی قەرەداغی وتی جارێک کوڕێکی ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
990 مشاهده
شێخ حسێنی قەرەداغی وتی:
جارێک کوڕێکی هاوڕێی پەنجەی بریندار ببوو. کەریم بەگ لێی پرسی: بۆ چ پەنجەت بریندار بووە؟ شێخ حسێن قەپی لێ گرتووە؟ کوڕەکە وتی: نەوەڵڵا ئێستە خەریکە چاک ئەبێتەوە. شێخ حسێنیش ئەڵێ: بەڵێ خەریکە چاک ئەبێتەوە، چونکە کەریم بەگ لستوویەتەوە!