لە بورجی سینە کە ئەو زوهرە چاوە پێ ئەکەنێ

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  626 مشاهده
لە بورجی سینە کە ئەو زوهرە چاوە پێ ئەکەنێ
فریشتەیێکە لە عەرشی خوداوە پێ ئەکەنێ
کە لێوی گوڵ بە هەناسەم ئەگا، ئەڵێی ئاخۆ...
چ خونچەیێکە بەدەم بای سەباوە پێ ئەکەنێ!؟
لە خۆشی ئەو دەمە زۆری نەماوە باڵ بگرم
ڕەقیب کە ئەگری و ئەو شۆخی لاوە پێ ئەکەنێ
هەزار بولبول ئەکا مەست و ئەیشیگریێنێ
لە گوڵشەنێ کە ئەو ئارەق گوڵاوە پێ ئەکەنێ
ئەسیری شێری دڵی ئەو کەسەم لە خۆشیانا
کە کەوتە سیلسیلەی ئەو زوڵفەخاوە پێ ئەکەنێ
بەدی ئەکا کە سەحەر موویی ڕۆژ و ڕوویی شەوم
ئەڵێی بە من لە کەناری سەماوە پێ ئەکەنێ
ئەزانی بێخودتخلص ئەگەر چۆنە بەم هەموو غەمەوە
بەدەم بروسکەیی عَرَقُ النِّساءعربیوە پێ ئەکەنێ