لە ئاوایی مەستەکان کوێخا حەمەی نادر شەوێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  470 مشاهده

لە ئاوایی مەستەکان کوێخا حەمەی نادر شەوێ هەڵئەستێ بچێت بۆ سەر ئاودەست، کتوپڕ سەیری کرد وا دزێک لە حەوشەدایە. لێی کرد بە هەرا و دزە هەڵات. حەمەی نادر کەوتە شوێنی، لەو کاتەدا کە دزەکە خەریک بوو لە سەر دیواری حەوشە کە بچێ بەو دیوا حەمە بەو شوێنیەوە بوو چمکی کەواکەی گرت و بانگی کرد لە سەپانەکەیان: مارف ئەو گاڵۆکەم بۆ بێنە. دزەکە گوێی لەمە بوو لە سەرەوە فیڕاندی بە سەر و ڕیشی حەمەی نادرا. حەمە کە سەیری کرد ئیش گەنە؛ بانگی کرد: مارف گاڵۆکەکە دانێ و مەسینەکە بێنە!