کابرایەک لە سڵێمانی گایەک ئەکڕێ بۆ ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  556 مشاهده

کابرایەک لە سڵێمانی گایەک ئەکڕێ بۆ قوربانی، کوڕێکی ئەبێ گاکە ئەدا بە کوڕەکەی بیباتەوە بۆ ماڵەوە، کوڕە گا ئەداتە پێش، سەیر ئەکا لەبەر گەڕی و لەڕی ناڕوا بە ڕێگەدا ئەڵێ: تەماشای ئەقڵی باوکم کە! ئەم گایە لەسەر ئەم ڕێگەیە پان و فراوانەدا ناچێ بە ڕێگادا، ئێستە لە سەر ئەو پردی سیڕاتە باریک تەنگەبەرەدا چۆن ئەڕوا بە ڕێگەدا؟ ئەمە ئەڵێ و گاکە بەرەڵا ئەکا و خۆی ئەگەڕێتەوە.