مەحمووی پیروەیس مستەفای خلک لە عەشیرەتی ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  589 مشاهده

مەحمووی پیروەیس مستەفای خلک لە عەشیرەتی «یوسۆجانی» جاف پیاوێکی دانا و قسەی نەستەق بووە. جارێک لەگەڵ بەگزادەیەکی «گەشکی» دا ئەکەونە دەمە قاڵە. بەگزادەکە پێی ئەڵێ: ئەوە بۆ چ ئەڵێن ئێوە کە ژن دێنن کچ نییە؟ مەحموویش ئەڵێ: بەڵێ ڕاست ئێژی. ئێژن بەگزادەیەک بێوەژنێکی گەشکی هێنابوو بەڵێ ڕاست بوو کەنیشک بوو، لە خۆشیانا دەمی برد بەلۆکەی ماچ کرد. کەنیشکەکەش وتی: ئەوێم ماچ مەکە. ئەولاتر ماچ کە، ئەگەر ئەو نەبووایە ئەم کوزە بێفەڕە وا بە پوختی نەئەمایەوە بۆ تۆ! کابرای بەگزادە ئیتر تف لە دەمیا وشک ئەبێ!