ئەمین چیتر هەبوو لە سلێمانی زۆرتر ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
743 مشاهده
ئەمین چیتر هەبوو لە سلێمانی زۆرتر موعاملەی مەڕ و بزنی لەگەڵ شارەزوور بوو. کە شارەزوورییەکان ئەهاتن و ئەچوونە ماڵی بە نان و ماستاو و شتێکی وا بە ڕێی ئەکردن و ئەیوت: لە گۆڕی بابی بێ برنجی بم؛ ئەگەر ڕۆنمان ئەبوو قبوڵییەکی باشم بۆ لێ ئەنان!
ئەوانیش ئەم قسەیان بە خەڵات ئەزانی و ئەیانوت: نەوەڵڵا کاکەمین زەحمەت مەکێشە خوا نەیوڕێ ئەم نان و ماستاوە فرە خاسە.