لە هەولێر کابرایەک لە مامۆستا مەلا ساڵحی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  518 مشاهده

لە هەولێر کابرایەک لە مامۆستا مەلا ساڵحی کۆزەپانکە ئەپرسێ: مامۆستا بۆ چی لە زەمانی پێشووا هەر کەس هەڵ ئەستا یا داوای خوایی ئەکرد یا داوای پێغەمبەری ئەکرد؛ کە چی ئێستە کەسێک نییە داوای ئەوانە بکات؟ ئەویش ئەڵێ: ڕۆڵە! ئێستە ئەوەندە زوڵم و ستەم زۆر بووە خەڵک نە خوای بە دڵا دێت و نە پێغەمبەر!