کابرایەک هەبوو خەڵکی ئەو سیوەیلە بوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  518 مشاهده

کابرایەک هەبوو خەڵکی ئەو سیوەیلە بوو. لەگەڵ فەقێ و مەلادا زۆر دانیشتبوو گەلێ جار گوێی لێ ئەبوو کە مەلاکان ئەیانوت: انا للە و انا الیە ڕاجعون. ئەمیش هەر قسەیەک ئەهاتە پێشەوە خێرا ئەیوت انا لیلا.

ڕۆژێک لێیان پرسی: خاڵە بۆ مەعنای ئەزانی وا هەموو جار ئەیڵێی؟. وتی: وەڵڵا بە تەواوی نایزانم، بەڵام ئەزانم بۆ زیافەت و زەماوند و ئاهەنگ و بەزم نییە.