حاجی مەلا جەلالی سابڵاخی لە سلێمانی ڕۆژێ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
812 مشاهده
حاجی مەلا جەلالی سابڵاخی لە سلێمانی ڕۆژێک لە کۆڕێکی مەلاکانا یەکێک داوای فەتوای لێ ئەکا ئەڵێ: حاجی مەلا لەو سەر ڕێگادا مریشکێک مردارببووەوە منیش نەمزانی پێم پیانا جووچکێک لە قنگی دەرچوو. ئایا ئەو جووجەڵەیە حەرامە یا حەڵاڵە؟ ئەویش ئەڵێ: جووجەڵەکە زیندوو بوو یا مردبوو؟ ئەویش ئەڵێ: زیندوو بوو. حاجی مەلاش ئەڵێ: برام حەڵاڵە هەر دایکەکەی حەرامە چونکە مردار بووەتەوە!