کابرایەک هەبوو لەو سەرشیوە نەخۆش کەوت ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  743 مشاهده

کابرایەک هەبوو لەو سەرشیوە نەخۆش کەوت و ئامۆژگاری ژنەکەی کرد وتی: ئافرەت کە مردم مێرد بکە بە مام وسووی دراوسێمان. ئافرەتەکە وتی: بۆ چی؟ وتی: ئەو بێفەڕە جارێک مانگایەکی پێ فرۆشتم هەر زۆر زۆر بێفەڕ بوو؛ هیچ کەڵکی نەبوو. ئەمەوێ تۆڵەی لێ بکەمەوە!