زەمانی شیر و تیر بوو کابرایەکی کوردی با...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  731 مشاهده

زەمانی شیر و تیر بوو، کابرایەکی کوردی بالەکی کەوانێکی ڕووتی هەڵگرت و وتیان لەگەڵ داسنیەکانا شەڕ ئەکرێ چوو بۆ ئەو شەڕە. پێیان وت: کەوانی بێ تیر چی لێ ئەکەی؟ وتی: تیر لە لایەن دوژمنەکانەوە دێت هەڵی ئەگرم و ئەیخەمە کەوانەکەوە شەڕی پێ ئەکەم. وتیان: جا ئەگەر نەهات؟ وتی: ئەگەر نەهات ئەوە ئیتر شەڕ نییە!