ئەحەی کڕنوو جارێک ئەچێ بۆ ئەو شارباژێڕە ...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
935 مشاهده
ئەحەی کڕنوو جارێک ئەچێ بۆ ئەو شارباژێڕە بۆ مێوژە ڕەشەکە کڕین، لەو لاوە بە شارەزووردا دێتەوە ئەگاتە «موان». لەوێ پیرێژنێک بەرۆکی ئەگرێ و ئەڵێ: تۆ حەکیمی؟ ئەڵێ: ئا... ئەڵێ: بە قوربانت بم سەر سنگم خێزەی لێوە تێ، ئێژن لرخەلرخی مردن هەس. ئەترسم ئەمە ئەو لرخەلرخەیە بێ. لرخەی مردن چییە؟ ئەویش ئەڵێ کچێ مەترسە، لرخەی مردن تڕی پێ نەگەیشتووە!