لە کونجی خەڵوەتی غەمدا کە مەشغووڵی ڕیازاتم

از کتاب:
دیوانی بێخود
اثر:
بیخود (1879-1955)
 1 دقیقه  1550 مشاهده
لە کونجی خەڵوەتی غەمدا کە مەشغووڵی ڕیازاتم
شەو و ڕۆژ حەسری فیکری پەرچەم و ڕووی تۆیە ئەوقاتم
بڵێسەی دۆزەخی عەشقت منی ئاوارە کرد، وەرنێ
بە خۆڕایی نییە ئەی جەننەتی عیرفانی تۆ لاتم
ئەگەر بۆ خزمەتت کاغەز نەنووسم چاوەکەم، حەقمە
لەبەر بێ چاوییە، دوور بێ لە تۆ، گەر بێ موبالاتم
ئەگەر بێ باوەڕی بڕوانە ئاوێنەی دڵی خۆشت
کە قوربانی دڵی ئاوێنە و حوسنی تەماشاتم
لە دیوانی چەمەنزاری مەحەببەت هەر وەکوو قومری
بەڵاگەردانی سەروی میسرەعی مەوزوونی باڵاتم
لەبۆ میحرابی ئەبرۆی تۆیە گەر مەجبووری مزگەوتم
لە نەشئەی چاوی مەستی تۆیە مەفتوونی خەراباتم
ئەگەر فیلم لەبەر دەست ئەسپی تۆدا، فەرزە بەیدەق بم
وەگەر شاهم لە عەرسەی عیشقی تۆدا بێ ڕوخت ماتم
لە بەزمی حوسنی خۆتا تۆ خودا جارجارە یادم کە
کە من پەروانەکەی ڕوخساری شەمعی مەجلیساراتم
بە شێخ نووریاعلام بفەرموو چاوەکانت ماچ ئەکا بێخودتخلص
بە یادی خانەیی خەمماری ئەو مەستانە وا هاتم