ئەحەی جاو هەبوو لە سلێمانی ڕۆژێک قەرانێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  686 مشاهده

ئەحەی جاو هەبوو لە سلێمانی ڕۆژێک قەرانێکی پێ ئەبێ ئەچێتە مزگەوتی سەی حەسەن. کە ئەچێ بۆ ئاودەستەکە پێی هەڵئەنگوێت و قەرانەکەی لێ ئەکەوێ و ئەکەوێتە درزی ئەرزی ئاودەستەکەوە. ئاودەستەکەش تاریک ئەبێ، دێت لە دەرەوەی ئاو دەستەکە لووت شۆڕ ئەکاتەوە بەسەر ئەرزەکەدا و چاو ورد ئەکاتەوە بۆ قرانەکە. خەڵک بەوێدا تێئەپەڕن، ئەڵێن: ئەحەی جاو ئەوە بۆ چی ئەگەڕیت؟ ئەڵێ: بەخوا تاکە قەرانییەکم لێ کەوتووە بۆی ئەگەڕێم. ئەڵێن: جا کەوتە کوێ؟ ئەڵێ: وەڵڵا کەوتە درزی ئەرزی ئاودەستەکەوە. ئەڵێن: جا لێرە چۆن بۆی ئەگەڕێی؟ وتی: سەیری ئەو ئەقڵە کەن، من لەم ڕووناکییە نایدۆزمەوە ئێستە لەو تاریکییە چۆن ئەیبینمەوە؟!