مەلا فەتحوڵڵای هەرتەل لە گوندی بێتوانە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1281 مشاهده
مەلا فەتحوڵڵای هەرتەل لە گوندی «بێتوانە» ئەگەڕێتەوە بۆ گوندی هەرتەل. لە ڕێگادا تووشی شوانێک ئەبێ لێی ئەپرسێ: مام شوان پەزی تە ئەچەندن؟ ئەڵێ: مامۆستا ئەپێنجن. ئەڵێ: ئەچەند مێنە، ئەچەند نێرن؟ ئەڵێ: مامۆستا دوو ئەنێرن، سێ ئەنێرن. ئەڵێ: ماناری هەر نێر پێنجن؟ ئەڵێ: مامۆستا ئاخر من وەکوو تە سەفێح نیمە. ئەڵێ: لەپەکەت زمان کەوێ ئەری زارت لە زیانی دانینە!