مەسعوود محەمەد لە سلێمانی ئەبێ خدراغای ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  2275 مشاهده

مەسعوود محەمەد لە سلێمانی ئەبێ، خدراغای پشدەر لەگەڵ ژنێکا لەو پشدەرە هەرای موڵکیان ئەبێت، بەو ناوەوە کە مەسعوود حاکمە حاکمە لە سلێمانی، ئەچێتە لای، ئەڵێ: کاک مەسعوود پیرێژنێکی قۆڵتڕ بە هەردوو دەست هەردوو گونی من و سلێمانی برامی گرتووە. مەسعوودیش ئەڵێ: جا من چی لێ بکەم؟ ئەڵێ: چی چی لێ بکەم؟ گونمان لەدەست ئەم پیرێژنە بەرەڵڵاکە، ئەی تۆ ئیشت چییە دانیشتووی لێرە» (ئەمە کاک مەسعوود خۆی بۆی گێڕامەوە.)