کابرایەک فرە دڵی لە یارەکەی چووبوو عەشق...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
861 مشاهده
کابرایەک فرە دڵی لە یارەکەی چووبوو. عەشقی ئەو کردبووی بە شاعیر. جا ئەم شیعرانەی بە باڵای یارەکەیا ئەیوت:
بە قوربانی ئەو خاڵەی بە ڕوومەت یارەوە
ئێژی مێوژە بە دیوارەوە
بەژن و باڵەکەت بۆ من دەوایە
ئێژی دارعەسای [دەستی] مەلایە!