کابرایەکی شاتری ئیشێکی بەسەرا دێت و لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  615 مشاهده

کابرایەکی شاتری ئیشێکی بەسەرا دێت و لە ترسا سەری خۆی هەڵئەگرێ بە وڵاتانا و خۆی ون ئەکا. ئەچێتە بەغدا و لەبەر دووکانێکا ئەیەوێ شتێک بکڕێ. کابرای خاوەن دووکان ئەڵێ: شترید؟ ئەڵێ: گووی لێ نەوارێ هەر تۆ ماویت نەزانی من شاترم ئەوا تۆیش زانیت!؟