مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە سلێمانی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  852 مشاهده

مەلا مەحموودی حاجی عەلی هەبوو لە سلێمانی، جارێک پێش نوێژی ئەکا لە نوێژی عیشادا، فاتحە ئەخوێنێ و پاشان ئەڵێ: الم غلبت الترک. یەکێ لە نوێژکەرەکان غەڵەتەکەی ئەداتەوە ئەڵێ: غلبت الروم. ئەویش هەر لە ناو نوێژەکەدا ئەڵێ: گوێ مەدەرێ، هەموویان دوژمنمانن. ئەمە ئەڵێ و لەسەر نوێژەکەی ئەڕوا!