مەلا شەریف هەبوو لە گووندی دارە توو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
961 مشاهده
مەلا شەریف هەبوو لە گووندی «دارە توو» سوختەیەکی هەبوو ڕۆژێک پێی ئەڵێ: مامۆستا چۆن یەکێک عاشق ئەبێ بە یەکێک. مەلا شەریفیش پێی ئەڵێ: ئەو کەسە سەیری کەس ناکا تەنها یەکێک نەبێ و ئەیکا بە دۆست و پاشان ئەبێ بە مەعشووقی.
سوختەکە دڵی بە کچێکەوە بوو، پاشان قەوماندیان. ئەمجا مەلا شەریف وتی:
ئەی فەقیەکەی دارەتووی،
هەی ڕووت ڕەش بێ هەتا هەنووی،
خۆ نەموت مووی بگەیەنەرە مووی!