ژنێک هەبوو باجی سەمەنی ناو بوو تەغارێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  736 مشاهده

ژنێک هەبوو «باجی سەمەن»ی ناو بوو، تەغارێ شووی کردبوو، شوویەکی تری خستە سەر، بوو بە ٣١. ئەو شەوەی گواستیانەوە بۆ مێردی سی و یەکەمین، دەستی کرد بە گریان و نووکەنووک. پێیان وت: ئەم گریان و نووکە نووکەت لە چییە، خۆ تۆ ئەوە نەبێ ئەمە یەکەم شووت بێ؟ وتی: بەڵێ وایە بەڵام ئەمە بۆ ئەوەیە کە ڕەوشتەکە تێک نەچێت!