ئاخونێک لە سونگر ڕەوزەی ئەخوێند لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٤)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  893 مشاهده

ئاخونێک لە «سونگر» ڕەوزەی ئەخوێند. لە ناوەندی ڕەوزەکەدا وتی: حەزرەتی ئەمیر فەرموویەتی هەر کەسێ چەنابازی بکا ئاوی کەوسەر لە دەستی من ناخواتەوە. کابرایەک کە لە بەر دەمیا دانیشتبوو بەدڵ گوێی بۆ ڕەوزەکەی شل کردبوو، هەر هەڵسا و پێی وت: قوربان! لە زمانی منەوە سەلام بکە لە حەزرەتی ئەمیر و عەرزی بکە ئەگەر مەسەلە وایە ئاوی حەوزی کەوسەر خۆتان و هەر یانزە ڕۆڵەکەتان تێکەن و بیخۆنەوە!