کابرایەکی کورد هەموو جارێ گوێی لێ ئەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

کابرایەکی کورد هەموو جارێ گوێی لێ ئەبوو کە مەلا لە وەعزەکەیا ئەیوت: هەرکە لە ڕۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان بەڕۆژوو بێ، وەکوو ئەوە وایە کە ساڵێک بەڕۆژوو بێ. ڕۆژێک عەرەفە هێنای بەڕۆژوو بوو تا نیوەڕۆ، پاشان شکانی. وتیان بوچ شکانت؟ وتی: «برا شەش مانگم بەسە».