مامە حەمە پیاوێکی پیری شاتری بوو لە...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
886 مشاهده
مامە حەمە پیاوێکی پیری شاتری بوو، لە «شانەدەر»ی شارەزوور دائەنیشت، ڕۆژێک باسی پیاوچاکان ئەکرا، ئەویش وتی: ناشوکری نەبێ، پیاوی خاس و وەلی کەی هەبووە؟ لەم ناوەدا کاک ئەحمەدی سولەیمانی و من و شێخ عومەری بیارە هەبووین؛ ئەوان ڕۆیشتن و ناشوکری نەبێ، هەر من ماومەتەوە!