هەر ئەم پیاوە ماڵەکەی لە تەنیشت ماڵی حاجی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  737 مشاهده

هەر ئەم پیاوە ماڵەکەی لە تەنیشت ماڵی حاجی برایم ئاغای خەفافەوە بوو، خانووەکەی حاجی برایم ئاغا بەرزتر بوو لە هی ئەم. کوڕوکاڵ ئەچوون لە پانزە و شانزەی مانگا لێیان ئەپرسی: «خاڵە! چەنی مانگە؟» ئەویش ئەیوت: «برا! بۆچ حاجی برایم ئاغا دێڵێ من مانگ ببینم؟ چوزانم چەنییەتی؛ بچن لەو بپرسن!»