لە ١٩٥٠دا حزبی دەستووری - کە هیی نووری ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  755 مشاهده

لە ١٩٥٠دا حزبی دەستووری - کە هیی نووری سەعید بوو - لە عێراقدا باوێکی سەیری هەبوو، بەتایبەتی لای کوردەواری! خەلیل کەنە، وەزیری مەعاریف و عەلی کەمالی نائیبی سولەیمانی بە ناوی ئەو حزبەوە لە بەغداوە چووبوون بۆ کوردەواری. لە کەرکووک لە ماڵی شێخێکی تاڵەبانی بانگێشت کرابوون. یەکێ لە بانگکراوەکان شێخ قادری سیامەنسووری تاڵەبانی بوو. عەلی کەمال لێی ئەپرسێ: ها! شێخ قادر کەسابەت و حاسڵاتی ئیمساڵ چۆنە؟ ئەویش ئەڵێ: عەلی کەمال ئەگەر کار و کاسبی و حاسڵات ببوایە من لێرە چیم ئەکرد؟!