کابرایەکی مایندۆڵی چوار کەری دابووە پێش ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  633 مشاهده

کابرایەکی مایندۆڵی چوار کەری دابووە پێش لە شارەوە بۆ ماڵ ئەچووەوە، گەیشتە قەراخ شار، سواری یەکێک لە کەرەکان بوو، سەیری کرد سێ کەری لە پێشەوەیە، کە دابەزییەوە تەماشای کرد چوارە، سوار بۆوە سێیە. سەری لێ تێک چوو! لەپاشا وتی: بە پێیان بچمەوە کەرێک قازانج بکەم، لەوە باشترە سوار بم و کەرێکم لە کیس بچێ! بە پێیان ملی ڕێی گرت، تا چووەوە ماڵەوە نیوەمەرگ بوو!