کابرایەکی کورد ڕانەمەڕێکی هەبوو کابرا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  821 مشاهده

کابرایەکی کورد ڕانەمەڕێکی هەبوو، کابرا پیاوێکی نوێژکەر بوو، قڕ کەوتە ڕانەکەی، هەر جارە تا ئەچوو بۆ مزگەوت و ئەهاتەوە هەندێکی لێ ئەمرد، وای لێ هات هیچی نەما، تاقە بزنێک نەبێ! بە داروبەردەوە نەئەوەستا. ڕۆژێک کابرا ڕووی تێ کرد وتی: سەگباب - خێوە، دائەساکی باشە، ئەگینا نوێژێکت تێئەگرم و تۆیش لە کۆڵ ئەکەمەوە!