کابرایەک هەبوو یارە حەمەی ناو بوو تووشی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  893 مشاهده

کابرایەک هەبوو یارە حەمەی ناو بوو، تووشی کابرایەکی سنەیی بوو، تێی هەڵپێچا وتی: تۆ ناوی باوکت چییە؟ ئەویش هەر ناوێکی پێ ئەوت بڕوای پێ نەئەکرد و هەر لێشی ئەپرسی: تۆ ناوی باوکت چییە؟ ئەویش وتی: باوکم! نازانم، تۆ ناوی باوکی منت بۆ چییە و چیت داوە لە ناوی ئەو؟ یارە حەمەد وتی: کەرانباوگاو ناوی باوکتم بۆ چییە؟ ئەویش وتی: بۆ ئەوەمە قنگی پێ بسڕم! وتی: ها، کە واتە هەقتە، دەسا باوکم ناوی کێری کەرە!