کابرایەکی سەیید بێوەژنێکی هێنابوو شەوێ...
از کتاب:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
        اثر:
                علاالدین سجادی (1907-1984)
        
             1 دقیقه
             1397 مشاهده
        
        
    کابرایەکی سەیید، بێوەژنێکی هێنابوو. شەوێ چووە لای، تا کابرا کوتێکی بەوەوە ئەدا بێوەژنەکە چوار کوتی بە ئەمەوە ئەدا. کابرا پشتێنێکی سەوزی لە پشتا بوو ڕووی کردە بێوەژنەکە و پێی وت: دایکم بە نۆرە، خوشکم بە نۆرە، بیکە بە خاتری ئەم شاڵە سەوزە کە لە پشتمایە ئەگەر سەرم لێ تێکدەی؟!