حەمە پاشای جاف و مەولەوی سەر و سەودای...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1345 مشاهده
حەمە پاشای جاف و مەولەوی سەر و سەودای شیعریان زۆر خۆش بووە، وەکوو ئەوە کە جارێک مەولەوی لە ئاوایی «دێڵێ» ئەبێ و حەمە پاشا ئەم شیعرەی بۆ ئەنووسێ:
ئەگەر گەفی گەماڵ کوردەماڵ بێڵێ
هەی لەزەت ئەبەی خاڵۆ لە دێڵێ!
مەولەویش بەم شیعرە بۆی ئەنووسێتەوە:
لە گەفەی کەماڵ کوردەماڵەکان
دێڵێ مدا توو بە گەماڵەکان!