حاجی ئەمینی حاجی فەتاحی قادر لە سلێمانی من...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1040 مشاهده
حاجی ئەمینی حاجی فەتاحی قادر، لە سلێمانی مناڵ ئەبێ، شەوێک دێتە دەرەوە لەبەر قاپی حەوشەکەی خۆیان میز ئەکا، شەو درەنگ ئەبێ، لەو کاتەدا چەرخچییەکی دەوری «عوسمانی» بە سەریا ئەچێ و تێی ئەخوڕێ: «ولەن کیمدر؟» ئەویش ئەڵێ: «من در، میز در، بەر دەرگای خۆمان در».