چەند کەسێک پێکەوە دانیشتبوون قسەیان لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1137 مشاهده

چەند کەسێک پێکەوە دانیشتبوون قسەیان لە شەو هەستانەوە ئەکرد. مەبەستیان لە شەوهەستان، شەونوێژکردن بوو. کابرایەکیان لەگەڵ بوو زۆر بە دڵ گوێی بۆ ڕائەگرتن، لێیان پرسی: کاکە تۆیش بە خێر بە شەو هەڵئەستیتەوە؟ وتی: بەڵێ. وتیان: چی ئەکەی؟ وتی: «میز ئەکەم و ئەچم ئەنوومەوە».