شێخ عومەری دەکە، هاتە لام، هەر وا قسەمان...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  924 مشاهده

شێخ عومەری دەکە، هاتە لام، هەر وا قسەمان ئەکرد وتی: فڵانی بەخوا من ئەگەر بچمە بەهەشتیش ناحەسێمەوە، تەنها لە ماڵەکەی خۆما نەبێ. منیش وتم: فڵانی بەخوا منیش تەنانەت لە جەحەنەمیش هەر ئەحەسێمەوە، هەر لە ماڵەکەی خۆما نەبێ.