کابرایەکی دەوڵەمەندی تڕزلی بێ چاو و ڕوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  785 مشاهده

کابرایەکی دەوڵەمەندی تڕزلی بێ چاو و ڕوو، تووشی مەلایەکی خێل ئەبێ، ئەڵێ: مامۆستا! ڕاستە ئەڵێن پیاوی خێل، یەک بە دوو ئەبینێ؟ مەلا ئەڵێ: بەڵێ وایە. کابرا ئەپرسێ چۆن؟ ئەڵێ: ئەوەتە ئەڵێن تۆ دوو پێت هەیە، کەچی من بە چوار ئەیبینم!