ژنێکی جوان لە سولەیمانی بە کۆڵانێکا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  867 مشاهده

ژنێکی جوان لە سولەیمانی بە کۆڵانێکا ئەڕۆیشت و منداڵێکی پێ بوو کابرایەکی کورد تووشی بوو، پێی وت: تو خوا خوشکم ئەگەر ئەو منداڵەتم نەدەیتێ ماچێکی بکەم؟ ژنە وتی: بۆچی؟ وا ئەوەندە دڵت پێی چووە و ماچی ئەکەی؟ کابرا وتی: چونکە لەو قوزە دەرهاتووە! ژنە وتی: کە واتە بچۆ کێری باوکی ماچ کە! کابرا ئیتر دەمی بوو بە تەڵەی تەقیوەوە.