کابرایەک ڕۆژێک لە دەشتێکا بە تەنها...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  594 مشاهده

کابرایەک ڕۆژێک لە دەشتێکا بە تەنها بە ڕێگادا ئەڕوا، بایەکی لێ بەر ئەبێتەوە، واش ئەزانێ کە کەسی بە دواوە نییە، خۆی بە خۆی ئەڵێ بەهارە، بەهارە! نەختێکی تر ئەڕوا و بایەکی تر بەر ئەدا. دیسان ئەڵێ: بەهارە، بەهارە! کاتێ ئاوڕ ئەداتەوە تەماشا ئەکا زەلامێک لە دوایەوە، لێی ئەپرسێ: ئەرێ برا تۆ لە کەیەوە لە پشت منەوەی؟ ئەویش ئەڵێ: دوو بەهاری تەواوە، ئەم بەهارە بێتەوە ئەبێ بە سێ بەهار!