ڕۆژێک وەسمان پاشا لە سولەیمانییەوە ئەڕوا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  643 مشاهده

ڕۆژێک وەسمان پاشا لە سولەیمانییەوە ئەڕواتەوە بۆ هەڵەبجە. لە ناو ئاوەکەی «بوارەپان» دا تووشی ژنێک ئەبێ - کە لە ئاوەکە ئەپەڕێتەوە - تەماشا ئەکا ژنەکە بۆ ئەوەی تەڕ نەبێ دەرپێکەی داکەندووە، پاشا ویستی بیدوێنێ، سەیری ناولنگی ئەکا. ئەپرسێ: کچی کوێندەریت و چ کەسیت؟ ژنەکە ئەڵێ: قوروان سەی سایەقیم و دۆمم! ئەڵێ: بە خوا کەنی قزێکی ناشرینت هەیە، ئەوە بۆ چی دەمی وەها شێواوە؟! ئەویش ئەڵێ: قوروان ئەو ئەرکەی لەسەر ئەوە ئەگەر لە سەر دەمی تۆ بووایە ددانێکی تێدا نە ئەما و لەمە خراوتریشی لێ ئەقەوما!