کابرایەک ژنێکی زۆر جوانی ئەبێ کەچی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  659 مشاهده

کابرایەک ژنێکی زۆر جوانی ئەبێ کەچی توخنی ناکەوێ، ئەچێ هەتیو بازی بە سەرەوە ئەکا! ژنەکە ڕۆژێ پێی ئەڵێ: پیاوەکە، من بەم ناسک و جوانییە وام لەبەردەستا حەیف نییە ئەچی هەتیو بازی ئەکەی؟ پیاوەکەش ئەڵێ: بەخوا ڕاستە ژنەکە، تۆ زۆر جوان و نازداری، بەڵام هەرچەند پاڵت ئەخەم و چاوم بە سنگ و بەرۆکت ئەکەوێ، سنگ و بەرۆکی دایکی ڕەحمەتیم ئەکەوێتەوە بیر! لەبەر ئەوە دڵم بڕوایی نادا توخنت بکەوم. ژنەکەش ئەڵێ: باشە پیاوەکە! ئەی تو خوا لەو وەختەدا کە چاوت بە گەڵوگوونی هەتیوەکە ئەکەوێ، گەڵوگوونی باوکی ڕەحمەتیت ناکەوێتەوە بیر؟!