شێخ ڕەزا لە دیوەخانی وەسمان پاشادا دائەن...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  620 مشاهده

شێخ ڕەزا لە دیوەخانی وەسمان پاشادا دائەنیشێ و پێکەوە نان ئەخۆن، کتوپڕ «موو» یەکی لە ناو چێشتەکەدا بەردەست ئەکەوێ. ڕوو ئەکاتە وەسمان پاشا و ئەڵێ: پاشا! ئێوە کە بزنەکانتان ئەبڕنەوە مووەکانیان چی لێ ئەکەن؟ پاشا تێ ئەگا کە چ باسە، ئەڵێ: یا شێخ ئەیکەین وە هۆڕ وە گوریس وە بە چێشتیشەوە ئەیخۆین! شێخ ڕەزا ئەڵێ: بە خوا پاشا تڕت بڕیم.