حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ وتی: کەریمی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  611 مشاهده

حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگ وتی: کەریمی فەتاح پیاو ماقوڵی مەحموو پاشا گێڕایەوە وتی: ڕۆژێک لە خزمەت مەحموو پاشادا ڕێمان کەوتە دێیەک. پیاوێکی ڕیشسپی هات لە منی پرسی: ئەگەر هەندێ تەڕە بێنم پاشا نایخوا؟ منیش لە دڵی خۆما خەیاڵم کرد بەڵکە خەیار و ترۆزی وە یا کاڵەک و شووتی بێ. وتم بیهێنە. کابرا ڕۆیی لە پاش تۆزێک هاتەوە سینییەکی هەڵگرتبوو تەماشام کرد لە ناو دوو تەشتدا هەندێ بامیەی کاڵ قنچکەکانی لێ کردۆتەوە و نەختێ خوێی وردیشی لە لایەوە داناوە بردی لە بەردم پاشادا دای نا. ئیتر منیش تەشتەکانم هەڵگرت هێنامنە ئەملاوە. وتم: باوکە ئەمە چۆن ئەخورێ؟ کابرا هێشتا ئەیوت: برا داینە بەڵکوو پاشا ئەیخوا، خۆ، شتێ خراو نییە سەوزییە.