دوو کابرای کورد بە دەشتێکا ئەڕۆن، سەیر...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1133 مشاهده

دوو کابرای کورد بە دەشتێکا ئەڕۆن، سەیر ئەکەن دڕک و داڵ و کەردڕێکی زۆری لێیە. یەکێکیان بەوی کەیان ئەڵێ: ئەرێ برا! خوا ئەم گشت هەسان و چەوریەسانەی لە کوێو کە ئەمانە گشت تیژ کاتەوە؟ ئەوی تریش ئەڵێ: برا ئەوە تۆ بێژی چی؟ هەر لەگەڵ وتی: تێژ، تێژ!