مفتی زەهاوی وەک چۆن مفتی زەهاوی بوو...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
1403 مشاهده
مفتی زەهاوی وەک چۆن مفتی زەهاوی بوو، پیاوێکی کوردی دەشتەکیش بوو، هەموو جار سنگ و بەرۆکی بە دەرەوە بوو، ڕۆژێک لە بەغدا یەکێک لە عەرەبەکان پێی ئەڵێ: بە خوا ئەمە زۆر عەیبە بۆ تۆ کە بەو جۆرە سنگ و بەرۆکت بە دەرەوە بێ! ئەویش بە سەبرێ جوبە و کەواکەی ئەداتەوە بە سەر سنگیا و ئەڵێ: ئەگەر عەیب هەر ئەوەیە ئەوا دام پۆشی!