مەلایەک وەعزی ئەدا، لە وەعزەکەدا ئەیوت...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  1327 مشاهده

مەلایەک وەعزی ئەدا، لە وەعزەکەدا ئەیوت ئەگەر پیاو ئەوە بکا ئەچێتە بەهەشت و ئەوە بکا ئەچێتە جەحەنەم. یەکە یەکە هەموو چاکە و خراپەیەکی هەڵئەدا و زۆر پێوەی خەریک بوو. دوو کابرای کورد لە وەعزەکەدا بوون یەکێکیان بەوەکەیانی وت: بێ وەڕێوە، بێ وەڕێوە! ئەم درێژدادڕێیەی نەگەرەکە، ئەگەر خاس بکەی ئەچیتە بەهەشت و ئەگەر خراو بکەی ئەچیتە جەحەنەم!